میللییەت و وەتەنی
Appearance
میللییەت و وەتەنی ئەمڕۆ چاوەکەم باوە | پیاوی وڵاتی دڵی بۆ وەتەن وەکو قاوە |
ئەمڕۆ ئەدوێ لە داغی وڵاتی لە ماتەمە | نوقمی خەیاڵە ماتە پەرێشان بووە لاوە |
ئەوەی کە پیر و گەورەیە، هەندێ جلخوارە | هەندێکیش خەریکی بەزم گرتنە و ڕاوە |
هەر چیت هەیە لە ڕێی وڵات و گەل و کۆمەڵت | خەرجی بکە، کە بمری بەشت چەن گەزێ جاوە |
هەر چەن بخۆی و بنۆشی و بپۆشی بێ کەڵکە | ئەوەی کە کەڵکی بێ پاش مردنت برا ناوە |
بێگانە چاکە بکا پیاوەتی لە گەڵت | هیچ لێی ئەمین مەبە ڕۆڵە ئەوە تەڵە و داوە |
بۆ تورکی بێ وەفا وەکو پەرژینی موڵکی بووی | ئێستا بچۆ بزانە لەوێنە کەست ماوە |
جلخواری یا سیاسەتی بەدبینە بیری تۆ | گەر کوردی مەردی برا بابدەوە واوە |
گەر تێبکۆشی بەتوندی لە کاروکردەی گەل | بڵند ئەبی وەک باپیرە گەورەکەت کاوە |
ماڵ و سەرت فیداکە لە ڕێی میللەت و کەست | ڕۆحی ڕەوانی عەزیزت برا بنێ لاوە |
پیاوی وڵاتی، گەلی، کۆمەڵی ئەمەیە | گیانی بدا لە ڕێی کەسی وەک بادەیی ئاوە |
پاروویی چەور و ئاسوودەیی بۆ تۆ هیچ نییە | گەر بیری وات بێ ئەسیری خەیاڵەکەت خاوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|