میری موکرەم سەروەری عادیل کەریمی با کەرەم
Appearance
بۆ کەریم بەگی باوکی
میری موکرەم، سەروەری عادیل، کەریمی با کەرەم | با سەخاوەت، با درایەت، پڕ شەجاعەت، موحتەرەم |
داهی و میهمان نەواز و نیک خولق و بێ غەرەز | دادخواهـ و عەدل جوو، بێ زوڵم و مونکەر، بێ ستەم |
بێ تەکەببور، با تەوازوع، پڕ خیرەد، مسکین نەواز | ساف تینەت، پاک ڕیفعەت، نیک خیلقەت، با نەیعەم |
بێتە ئینعام و سەخا باران، بە زاتی لایەزال | چی هەزار لێرە بدات چی بداتن یەک درەم |
گەر ئە مەیدانۆ بچێ بۆ جەنگ و بۆ حەرب ئاوەری | تۆ بڵێ ڕۆستەم ئەوا ڕۆیشتە مەیدان دەس بەڕم |
هەر وەکوو جامی ئەکات تەعریفی ئەخلاقی حوسەین | من دەکەم تەعریفی ئەخلاقی کەریمی سەروەرم |
هەر وەکوو ئەو چەرخی دەورانی بە پێی دڵخوازی بوو | گەر ئەمیش یەک دەورە دەوران بەر مورادی پێ ئەڵێم |
ئەمڕۆ چی شاهە لە عالەم هەر چی پیشووتر بووە | هەر لە نەسل ئالی عوسمان تاکوو شاهانی عەجەم |
جەوهەر و عەدل و سەخایان مینە گەر کۆ کەیتەوە | نایگەیەنێتە سەخا و عەدل و دادی لاجەرەم |
1928
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|