مۆسکۆی ئەیار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مۆسکۆی ئەیار  (1962) 
by گۆران

بیرەوەریی ڕاوەستانێک لە خۆپێشاندانی جەژنی یەکی ئەیاردا لە مەیدانی سوور- مۆسکۆ، ساڵی ١٩٦٢

کە پێکەنی جەژنی ئەیار بەفری زستان کردی ئارەق،
مۆسکۆی پێشڕۆی دنیای ڕزگار جووڵەی تێ کەوت لەگەڵ شەبەق.
***
لە کۆشکە بەرزەکانی شار مرۆڤ دای دا وەکوو باران،
بە گرمەی وەک هەوری بەهار، لافاوی ناو شەقامەکان،
بەرەو مەیدانی سوور کشا؛

دەریای مەیدان تێک خرۆشا!

شەپۆل ئاڵای سوور بوو، گوڵ بوو، ڕەنگاوڕەنگ ئەشەکایەوە؛
لەگەڵ هەر جووڵە و هەر ڕەنگێک جۆرە دەنگێک ئەزڕایەوە
ئێجگار شەش وشەی پرشنگدار زوو زوو دەنگی ئەدایەوە،
***
وشەی هەرە پڕ بە دەمیان: ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی...
دوو ڕەنگیش بوو، وەرزشکەران وەک پەردە ئەچوونە پشتی:
ئاڵ: وەک کوڵمێک گەرمی خەبات، سەوز: وەک ژینێک پڕ لە ئاشتی!
دوایی، شەپۆل چوو، شەپۆل هات لە خەڵکی مۆسکۆی بەهەشتی؛
ئەو خەڵکەی بەهەشت ئەخوازن بۆ ژیانی مرۆڤ گشتی!
***
جۆشی دەنگ و ڕەنگ و جووڵە گیانی منی خستە سەر باڵ،
لە ئاسۆی دووری وڵاتم وردورد گێڕام چاوی خەیاڵ:
بۆ ڕەنگی سەوز، پاش ڕەنگی ئاڵ، بۆ ڕزگاری لە ژینی تاڵ!

1962/05/03

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse