مژدە بێ یاران دوای شەوی بەرات
Appearance
| مژدە بێ یاران دوای شەوی بەرات | وا مانگی نوێژ و ڕۆژوومان بۆ هات |
| ئەو خوا پێداوە کە موسوڵمانە | خۆشی خۆشیەتی کە ڕەمەزانە |
| هەندێکیش مێز و کاغەز ڕێک ئەخەن | زیکر و تەراویح بە قومار ئەکەن |
| وا من فتوام دا ڕۆژوو نەگرن | بەو شەرتە دەستی بێدەستان نەبڕن |
| چونکە خوا حەقی خۆی لێدەبوورێ | بۆ حەقی خەڵکی ئەیکاتە ژوورێ |
| ئەی ڕۆ! لەو ژوورە کە وەک تەندوورە | لنگ بەرەوژوورکەر لنگ بەرەو ژوورە |
| ئەو لنگەی جووتەی پێ وەشاندووە | چەند کەسی بێ شێو پێ نواندووە |
| لێی دێتە زمان ئەبێ بە جاسووس | ئەیخاتە مەیدان هەر وەک ژورناڵ نووس |
| ئەوانەی لێرە تەریق نابنەوە | لەوێ ڕووڕەشن دەچنە کونەوە |
| چەند خۆشە ئینسان بە ڕوویێکی پاک | دۆست و بێ باک بێ بە کردەوەی چاک |
| ئەگینە هەرچەند سەرخۆشی مەیە | بە پەروای قینی خەڵک بێ نەشئەیە |
| بڕوانە کە تۆ قەرزت لەسەر بێ | بەوێدا ناڕۆی با ڕاگوزەر بێ |
| بەدیش قەرزێکە نابژێرێتەوە | ترسی ئینتیقام هەر نابرێتەوە |
| لە خەویشا بێ هەر وەک مۆتەکە | دوژمن لە دەورت دەست بە کوتەکە |
| کەوابوو بۆچی دڵ بڕەنجێنین | بۆ نەوەیش تۆوی بەدی بچێنین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 584 و 208
1939/10/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|