Jump to content

موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد

From Wikisource
موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308637موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد1941موفتی پێنجوێنی
موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد ڕادیۆ ئەیخاتە گوێی عالەم ژیان و ناوی کورد
گەرچی نایبینێ زەمانێکە سەراسەر چاوی کورد ئێستە ئەدرەوشێ ستارەی چاوی داپێچراوی کورد
ڕۆژبەڕۆژ بۆ پێش ئەچێ ئۆخەی شکور هەنگاوی کورد
کورد لەژێر باری گرانی خەڵکیدا وا هاتە دەر تاجی ئیستقلال و سەربەستی بە حوڕڕی نایە سەر
بەرگی یەکڕەنگی و فیداکاری بەجارێ کردە بەر خۆی وەکوو کوڕ خستە ناو ناوان و ناو ڕیزەی بەشەر
هەر براییە دەوا بۆ دەردی هەڵقرچاوی کورد
تێپەڕی ئەو چەرخە ناپاکە کە ئەکرا ڕاومان چەند زەمان و چەندە ساڵە کوێر کرابوو ناومان
هیچ مەجەللە و هیچ کتێبێ نەیئەنووسی ناومان بەش کرابوو، سێ کوتی بوو موڵک و خاک و ئاومان
---- ---- ---- ---
هەر ئەیانپۆشی و ئەیاننۆشی جل و خوێناومان بێ ئەوەش ئامادە بوون بۆ گرتن و بۆ ڕاومان
---- ---- ---- --- ---- ---- ---- ---
---- ---- ---- ---
کورد دەمێکە گورز و قەڵغانی ---- سەرە پارچەپارچە و بەشخوراو و بێ سەر و بێ سەروەرە
لێی حەرام بوو تیا بژی ئەم خاکە خاوەن گەوهەرە ئێستە سەد شکوری خوا خاوەن تفەنگ و خەنجەرە
ئاسنی پێ لەت ئەکا شمشێری تازەساوی کورد
پادشای غەیرە لەبۆ شێخ و بەگ و خانی وڵات حییە و پارە و دەمانچەی بۆ ئەناردن بۆ خەڵات
میللەتیش پاکی لەژێر پێدا کز و پەڕپووت و مات وردەکانیشی بەجارێ لات و بێ پووڵ و بەرات
---- ---- ---- ---
هەر بژی قازی محەممەد هەر بژی کوردی نەبەرد هەر بژی قەومێ کە ناترسێ لە کوشتار و لە دەرد
ڕوو ئەکاتە لەشکری دوژمن بە گۆچان و بە بەرد پەشمە لای دیلیی نزار و شاخی بەرز و دەشت و هەرد
ڕائەماڵێ پۆلی دوژمن هێرش و لافاوی کورد
هەر --- دەوا بۆ جەرگی هەڵقرچاوی کورد فەیلەسووفانی ونی بەحری غەمی خنکاوی کورد
---- ---- ---- --- ---- ---- ---- ---
---- ---- ---- ---


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).