موژدەی نەسرەتە لە هەموو لاوە
Appearance
| موژدەی نەسرەتە لە هەموو لاوە | ئەڵمانیان شکان، گەڕاوە دواوە |
| لەشکری چەرچڵ وەک شێری جەنگی | هێتلەری تەواو هێنایە تەنگی |
| ئیتالیای لێکرد وا پشتی شکا | نفوزی نازی لای چرچیڵ نەما |
| هێتلەر هاتووە دوژمن بکوژێ | هەر خۆی لە مەیدان خوێنی ئەڕژێ |
| کردەوەی وایە لە زووەوە ئەڵمان | شەڕی خۆ تڕێن ئەکا بێگومان |
| *** | |
| کوا هەراو گوڕەو گەزافی هێتلەر | ئەیووت ئەیگرم میسرو سکندەر |
| ئەو دنیای بە گای بێ کاوان زانی | بگرێ و بکوژێ و بکا تاڵانی |
| لە بۆ ڕیشی هات سمێڵی نا بان | کردەوەی وایە هێتلەری تاوان |
| لای ئینگلیز، ئەڵمان نییەتی نگین | وەک شەڕی پێشوو ئەیباتە بەرلین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|