موقتەزای خولقە کێچ پیاو ئەگەزێ
Appearance
موقتەزای خولقە کێچ پیاو ئەگەزێ | ئەو دڵە دڵە کەوا نەلەرزێ |
ئەگەر بمێنین کای تازە دەرچوو | کاتێک ئەزانی کە کێچیش گوم بوو |
ئەگەر بە دادی ئێزەد بڕوا کەی | وا چاکە کارت حەواڵەی خوا کەی |
خوا ڕەگی بەدکار لەبن دەردێنێ | تۆڵەی کارژۆلەی بێ شاخ ئەسێنێ |
هەندێ بە گاڵتە ئەڵێن بڕوانە | هەرچی مزگەوتە هەمووی وێرانە |
ڕاست ئەکەن ماڵی خوا بەڕەڵڵایە | زۆر لێی ناپرسێ کە «حق الله»یە |
بەڵام بە دادە بۆ «حق الناس»ێ | قوڕگی بەد ئەگرێ هەتا ئەتاسێ |
کە تۆ لەگەڵ خەڵک بە بوغز و کین بی | نابێ لە مەکری خودا ئەمین بی |
سەرم لە کاری خودا سوڕماوە | بۆچ پیاوی چاکی خستۆتە لاوە |
دەوران دەورانە و ئێمە بێ سەبرین | نابینین پێچکەی زۆر تابووت ئەگرین |
پێستی حوشتری سالح ئەگوروین | کورتانی کەری جەجاڵ ئەدوروین |
بایەزید فەرمووی وشکیان و تەڕیان | «کلی، غرقش کن ما هم درمیان» |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 484
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|