موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت دەڵێ بابی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت دەڵێ بابی  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت ئەڵێ: بابی چونکە کەرە خۆی و نەوە و دایک و بابی
زاهید کە بە خوێنی جگەری خەڵقە ژیانی من کافر و بێ دینم و ئەو قوتبە جەنابی
بەرماڵی ڕیا سۆفی لە شان و ملی لابا زۆر چاترە هێشتا عەرەق و نۆشی شەرابی
خۆ گەر لە مەلیک بێ نەتەوە و نان و بەراتی حاشا لە هەموو نیعمەت و خۆرشت و بەراتی
پارەی بڕژێ هەروەکوو لافاوی بەهاری نێزیکی نەبی لادە لە ئیش و لە کاری
لێی لادە بەجارێ نەتەوەیی مەجلیس و شەوقی عیشوەترە بۆ نەزم و هەوای چەنگ و ڕەبابی
تا پێت ئەکرێ دوور بە لە دووکان و لە ماڵی با بێ غەم و مەینەت لە شەڕ و فیتنە ڕەها بی
سەد دەفعە قەڵای خەیبەری بۆ بگری و بمری مەهتووکی لەبەر چاوی ئەگەر نوتفەیی شا بی
گەر خۆت بە هیلاکا بەری بۆ خزمەتی دایم ئاسوودە بە تۆ هاودەم و هاوسوحبەتی نابی
ئەولادی وەتەن گوێ مەدە بۆ فکری خەرافات هەوڵێکی ژیانت بدە تا گەنج و شەبابی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse