موسوڵمانان چییە تەدبیر لە عیشقی مانگی ڕوخسارێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
موسوڵمانان چییە تەدبیر لە عیشقی مانگی ڕوخسارێ  (1965) 
by مینە جاف
موسوڵمانان چییە تەدبیر لە عیشقی مانگی ڕوخسارێ لە سەد لا کون کونە جەرگم بە تیری دیدە بیمارێ
بە ئەم ئەفغان و هاوارە لە تۆی گۆشەی دەروونم تێ مەزەننەم وایە زامار بە غەمزەی شۆخی خوێن خوارێ
لە کونجی سینە دەنگی شیوەن و گریانی دڵ تێتە ئە گوێم یاران گومانم وایە ئەوگار بێ بە تیری چاوی عەییارێ
گرفتارە دڵی زارم بە عیشقی ئەم دڵ ئازارە چییە چارە فیداتان بم ڕەفیقان سەد دەخیل چارێ
نەماوە تاقەتی سەبرم بەتاڵە بیر و ئەفکارم ڕەهاییم بۆ نییە قەتعەن عەزیزم بۆم بکەن کارێ
ئەوەن غەددارە ئەم شۆخە نییە ڕەحمی لە دەرحەق کەس تەداوی لا نییە یاران لە بۆ زامی بریندارێ
دڵ و جەرگم بریندارە بە تیری چاوی ئەو یارە نییە دەرمانی دەردم کا خوایا کوا دەواکارێ
وەکوو باران لە چاوم دائەبارێ ئەشکی گوڵناری دەڵێی لافاوە زووخی دڵ لە وێرانەی دەروون ئارێ
هەمیشە مات و خامۆشم لەبەر شمشێری ئەبرۆی ئەو زەلیل و وێڵ و سەرگەردان لە بەر زۆری دڵ ئازارێ
بە زاری با بڕۆم بۆ خۆم بە گریان و بە هاوارێ زەبوون و مات و مەینەت بار بە ئێشی جەوری زۆردارێ
بە خوێن و زامەوە کەوتۆتە سەر خاکۆ ئەڵێ مینە ئەمان مردم بە بێ خوێن چووم، دەخیلە کوانێ حەقدارێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse