موسوڵمانان لە ڕێگەی شەرع و دین دووری و بەری تاکەی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
موسوڵمانان لە ڕێگەی شەرع و دین دووری و بەری تاکەی  (1969) 
by سابیری
موسوڵمانان لە ڕێگەی شەرع و دین دووری و بەری تاکەی؟ حەیا و شەرمێ بکەن دووریی خودا و پێغەمبەری تاکەی؟
لە شاری عوشرەتا مەستی لە بازاڕی تەمەع چوستی لە خانەی تاعەتا سستی میسالی سەرسەری تاکەی؟
بەزاهیر ڕەنگی ئەییوبی بە باتین جەنگ و ئاشووبی بە سوورەت حەزرەتی مووسا بە سەنعەت سامیڕی تاکەی؟
دەمت تەسبیح و تەهلیلە دڵت بازاڕ و ئۆتیلە تەریقی لای محەممەد بی بە عیسا موشتەری تاکەی؟
بە ڕۆژ تەسبیح و سەججادە بە شەو تەدبیری سەر جادە خەجاڵەت بی نەجیبزادە، لە ئیرسی ئەب بەری تاکەی؟
لە بێهۆشی و سەرگەرمی، لە مەغرووری و بێشەرمی لە دونیا و قیامەت بێ خەبەر ئاخر شەڕی تاکەی؟
بە دەم سۆفی بە دڵ عاسی تەریقی عامی و خاسی لە چۆڵی غەفڵەتا کاسی، کەر و گا پەروەری تاکەی؟
لە تەعلیمی سواریدا جەوان و چاپکی ئەمما لغاوی ئەسپی نەفست کە بڵێ تەنپەروەری تاکەی؟
بە ڕۆژ مەردی خوداناسی بە شەو جەردەی دز و عاسی وەرە تا باوەڕ و کاسی، ڕەوشتی کافری تاکەی؟
کوڕی نەفست لە شیری دایکی دونیا ببڕەوە سابیر لە میوە و مەوهیباتی ڕەحمەتی ڕەحمان بەری تاکەی؟

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse