موددەتێ عومرم بە تاڵان چوو لە سووچ و قوژبنا
Appearance
| موددەتێ عومرم بە تاڵان چوو لە سووچ و قوژبنا | پێمەلەم زۆر کرد لەبەر ئیمان لە بەحری بێ بنا |
| شاهبازێ بووم لە مەیدانی شکاری دوژمنا | جەهلی میللەت بوو بە زیللەت هات بەسەر شانی منا |
| سەیری جێگە زەخمی پەنجەم کەن بەدایم شاهیدە | |
| دوودڵی لێم بۆتە زنجیر حەوسەڵەی داوم نییە | بۆ نەمانی ئەجنەبی ژینم لەبەر چاوم نییە |
| بۆیە ئیتر ئارەزووی دیداری قاڵاوم نییە | گورگی پیر کەڵبە شکاوم تاقەتی ڕاوم نییە |
| دڵ بەم ئەحواڵەش لە ڕێگەی میللەتمدا قاسیدە | |
| ئێوە ناودارانی کوردن حەیفە دواکەوتن لەگەل | دەست بە دەست یەکتر بدەن بۆ گرتنی لوتکەی ئەمەل |
| عەزم و وریایی و سەباتە بۆ بەدەستهێنانی هەل | دوژمن و بێگانە حەققی میللەتی پێ نابێ حەل |
| خوێنی ئەوتانە لەلای خوا عەینی زوهدی زاهیدە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|