موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە  (1934) 
by ناری
موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە
مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ بۆ! ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە
وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە
گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە
چاوی خوێن خواری بە خوێنم فێرە، وەک لێوی بە مەی لێی گەڕێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوە
شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە
مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بە ناز چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە
شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ گوڵ بەدەن ئەمڕۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوە
لەب شەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوە
خەتتی دەرسی عیشقی ناری وەک ڕقوومی خاڵەکەت وا بە لەوحی گەردنی بێ گەردی وەک میناتەوە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse