موددەتێکە دڵ بە تیری عەشق دەردی کارییە
Appearance
موددەتێکە دڵ بە تیری عەشق دەردی کارییە | هەر وەکوو بولبول دەناڵێ شیوەن و هاوارییە |
خۆر ئەنیشێ تا بەیانی فەجر ئەدا تاکوو غورووب | ناڵە و گریانمە هاوارە لەم بیمارییە |
حەربەیی شمشێری ئەبرۆت دای لە ڕۆحم بوو بە زام | بێ دەوا کەوتۆتە ناسۆر وەسڵەکەت تیمارییە |
من نەخۆشی دەردی عەشقم ئەی تەبیب تۆ بی و خوا | لێمگەڕێ با بمکوژێ بمرم بە ئەم بیمارییە |
نیەتی نوێژم بەتاڵە چونکە تۆم وای لە خەیاڵ | ویرد و ئەورادی زوبانم ئەی نیگارا ڕازییە |
ئێش و ناڵە و دەردی دووریت گشتی لای من کەوتە یەک | بەم سێ ئێشە زۆخ لە جەرگ و خوێن لە چاوم جارییە |
زیندەگیم لا تاڵە جانا بێ تۆ ژینم مردنە | بۆ خوا چارەم چییە چبکەم لە ئەم ئەوگارییە |
مینە پیشەی ماهڕوویان خوێنی عاشق ڕشتنە | نابێ تۆ دڵگیر ببی چون ڕەویەمان خوێنخوارییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|