موتریبا بێنە پێشێ عوود و تار
Appearance
موتریبا بێنە پێشێ عوود و تار | خاڵییە مەجلیسم لە گشت ئەغیار |
دەسی پێ کە بە حەنجەرەی داوود | تا لە دڵدا نەمێنێ هیچ ئازار |
با هەموو کەس بزانێ بێ خەفەتین | چاوی دوشمن ببێتەوە شەوی تار |
کۆمەڵێکین بەری لە گشت هەم و غەم | مەستی بادەی دەسی شەریفی یار |
گەرچی زستانە بەفر ئەبارێ، وا | وەختی بەزمە بەچەشنی فەسڵی بەهار |
غەمی هیچم نییە لە دونیادا | غەیری یادی ڕۆخ و لەبی دڵدار |
موتریبا خۆش بڵێ بە نەغمەتەوە | ليس في الدار غيرە ديار |
1926
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|