من کە کوردم با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد
Appearance
من کە کوردم با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد | تا بەڵەد بن ئەو کەسانە مودەعین میزانی کورد |
هەر کەسێ ئەسپی ئەجەل تاو دا لەسەر عەرسەی فەنا | پێ بنێتە بەزمگاهـ و مەعرەکەی مەیدانی کورد |
کێ ئەڵێ نەمچشتووە نووکی ڕمی کوردی نژاد | ڕانی دەرخا تا ببینم داغمەی شێرانی کورد |
قوڕ بپێوێ دایکی ئەو شەخسە ئەڵێ من موددەعیم | چون خەلاسی بۆ ئەبێ هەرگیز لەدەس مەردانی کورد؟ |
ئاشکرایە هەوڵی کورد ئەمڕۆ بە بانگی بەرز ئەڵێیم | بێن تەماشا کەن عەزیزم مەکتەب و عیرفانی کورد |
سەیری لوبنان و گەڕانی چین و ماچین بۆ بکەم | تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و کوێستانی کورد |
مەزهەری لوتفی خوایە خاکی کوردان قانعا | تۆ ئەزانی چی بنووسی دەفتەر و دیوانی کورد؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|