من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی
Appearance
من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی | بۆیە ناخاسی دەکەم گەڕیام و خاسێکم نەدی |
بۆیە ڕەبتم من لە گەڵ مەخلووقی ئەم عەسرە نییە | هەرچی هەوڵم دا لە عالەم حەق شوناسێکم نەدی |
زۆر لە دنیادا گەڕام و تەجرەبەم کرد گشت کەسێ | بۆ ئەساسدارێ گەڕام ساحێو ئەساسێکم نەدی |
چی تەقالام کرد ببینم عاقڵێ پڕ بیر و هۆش | مستێ خێرەسەر نەبێت خاوەن حەواسێکم نەدی |
گورگی بەد ئەخلاق و کاوڕخۆر لە عالەم بێ سنوور | بۆ یەکێ گورگ کوژ گەڕام و مینە باسێکم نەدی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|