من کچە کوردێکم هوشیار
Appearance
| من کچە کوردێکم هوشیار | پوختە و خاوێن و نازدار |
| ئەچمە مەکتەب ئەخوێنم | ڕەگی جەهل دەردێنم |
| کە خوێندنم کرد تەواو | ئەبم بە کچێکی ناسراو |
| لە ڕێی بەرزی وڵاتم | سەر دانانێ ئاواتم |
| بۆ خزمەتی هۆزەکەم | لە مەیدانا تۆز ئەکەم |
| بە شمشێری ئیتیفاق | دەردێنم ڕەگی نیفاق |
| خوومە ڕاستی و ئازادی | ئەژیم بە خۆشی و شادی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|