من و نان
Appearance
ئەی نان! بۆ تۆیە شەڕی برایی | ئەی نان! بۆ تۆیە ئاژاولەی جیایی |
بۆ تۆیە، برا، برا ئەکوژێ | لە ڕوی مەیدانا، مێشکی ئەپژێ |
بۆ تۆیە، دنیا، کەوتە گیر و داد | بۆ تۆیە، تۆرا، دایک لە ئەولاد |
بۆ تۆیە، باوک فرزەند دەر ئەکا | کوڕی خۆی دوچار سەد خەتەر ئەکا |
بۆ تۆیە جەردە ڕێگە قەتع ئەکا | ڕێگەی هاتوچۆ، لە عام مەنع ئەکا |
بۆ تۆیە ئاوسێ، لە ئاوسێ زیزە | ماشەڵا، شکڵت چەندە تەمیزە! |
تۆ هەر ئەو نانی، چەن هەزار فەلا | بۆ تۆ داماوە و کەوتە حەلوەلا |
کۆڕەی زیکری شێخ، بۆ تۆیە ئەی نان! | زامی دڵ بۆ تۆ بەسۆیە ئەی نان! |
هەوڵ و تەقەلای پاشا بۆ تۆیە | ئابڕوو چوونی گەدا بۆ تۆیە |
ئاسنگەر، بۆ تۆ پیک ئەوەشێنێ | زارع بۆ تۆیە ئارەق ئەڕژێنێ |
هەر کەس نانی بوو ئیمانی هەیە | ڕووسووری مەجلیس، دیوانی هەیە |
ڕێوی نانی بێ شێرێ تەواوە | شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|