من و فلس
Appearance
| ئەی فلس وەڵڵا لە داک و باب و باپیر چاتری | تۆ لە دووسەد خزم و خوێش و دەسگیر چاتری |
| هەی بە قوربانی زڕەت بم ڕۆژی سەودا و مامەڵە | تۆ لە شێر و خەنجەر و بڕنەو گەلێ ئازاتری |
| وابزانم بێ ئەدەب نابم ئەگەر ئەمڕۆ بڵێیم | تۆ لە لوقمان و ئەرەستوو عالم و داناتری |
| من بەچاوی خۆم ئەبینم کەمتیارت کرد بە شێر | بەینی بەینەڵڵا لە خواجە و فەیلەسووف وریاتری |
| چەن زەبەللاح و قوڕمساخ و تەڕاحت کرد بە پیاو | جا کەوابوو تۆ لە خوێندن چاتر و باڵاتری |
| کلکی کەر بەرز کەیتەوە ئەیکەی بە پێشەنگی قەتار | ئافەرین بۆ تۆ فلس بێشک لە من داناتری |
| *** | |
| وەرامی فڵس | |
| قانعا گشت کەس ئەزانێ تۆ گژۆڵە و سەرکزی | تۆ لە گشت کەس بێ فلووس و بێ دەس و ڕسواتری |
| کاکە ئانە و مامە درهەم کۆمەکم کەن بێمە لات | تۆ لە جەم جەمتر لەدارا بێ خەم و داراتری |
| ئێستەکانێ چۆن جەنابی من لە تۆ دوورم تەواو | تۆ لە ڕێوی گەڕ خرابتر لات و بێ عنواتری |
| خوانەخواسە دەفعەیێ نەقشم ببینی تۆ بە خەو | جا ئەزانم چۆن لە گشت کەس هار و بێ مەعنا تری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|