من منداڵی بچووکم عومرم ساڵی تەواوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
من منداڵی بچووکم عومرم ساڵی تەواوە  (1955) 
by مەزڵووم
من منداڵی بچووکم، عومرم ساڵی تەواوە گەر ئەپرسی لە ناوم «عەبدوالحەمید»م ناوە
بابی منە «سەید ئەحمەد» لەقەبەکەی مەزڵوومە ئیسم و شوهرەت و کونیەی لەم ناوە دا مەعلومە
لە ڕووی لوتف و مەرحەمەت، نەسیحەتی ئەکردم: لە بۆ عیلم و مەعریفەت بەرەو خۆری دەبردم
ڕۆڵە هەتاکوو لاوی لە بۆ عیلم و مەعریفەت سەعی کە تۆ بە دائیم، بگرە ڕێگەی حەقیقەت
شوعلەی عیلمت دەربخە لە تاریکی جەهالت دڵ پڕ بکە لە شەوقی عیلم و فەن و عیدالەت
ئەبێ خزمەتی وەتەن بە دڵ، بە فەرز بزانی حوببی وەتنت ببێ، ساحێب دین و ئیمانی
نەسەبی خۆت بناسە بزانە کە تۆ کوردی ساحێبی شاهـ و سوڵتان خاوەنی شێر و گوردی
بۆ ناسینی قەومی کورد عیلم و تەئریخ بزانە بە چاوی خۆت دەبینی کە کورد شێری ژیانە
چەند شاهـ و چەندە سوڵتان لە تەئریخدا بەیانە یەکە پیاوێ مەشهوورە سەرکردەی میدەکانە
کوردانی باوک و باپیر مەزڵووم نەبوون وەک ئێمە ئەیانگووت کوردستان دایکمە هەم نیشتەجێمە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse