من لەبەر مەکری حەبیبم بوومە سەودایی زەمین

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
من لەبەر مەکری حەبیبم بوومە سەودایی زەمین  (1967) 
by عاجز
من لەبەر مەکری حەبیبم بوومە سەودایی زەمین جار بە جار مەسڕوور دەکا دڵ جار بە جار دەیکا حەزین
شاهیدە دونێ کە هاتە سەر حەساری شاری چین قوببەیی سینەی نیشاندام پێی گوتم ئەی ڕاغیبین
«هذه قَصر بناها ربنا للعاشقين»
بولبول ئاسا نەغمەخوانی کرد لە موشتاقی بوتی دڵ سەبەب بەو موژدەیە تەعجیلی پەیدا بوو وتی
من ئەوا چووم تۆش وەرە شەوقە لە موستەشفای حوتی چوومە ژێر تاقی سەراپەردەی ئیشاڕەی کرد گوتی
«لا سبيل للدخول ههنا للسائلين»
مەنعی کرد لەیلا لە وەسلی دڵ کو مەجنوون کەوتە کو کەس نەبوو لوقمانی دەردم بۆ شیفایی زوو بە زوو
نا عیلاج بووم هاتمەوە بەر قاپی یاری ماهی ڕوو پێم گوت ئەبرۆت دڵڕفێنە پێکەنی فەرمووی ئەتوو
«لا تلمنی إن هذا نقشُ رب العالمين»
پێم دەگوت تاکەی لە من غائیب دەبی وەک لاهووتی چی دەبێ جارێ ببینم بەدر و کافووری ڕووتی
حوببی تۆیە باعیسە بۆ ئیختیاری نابووتی بۆچ بە ئەبری زولفەکەت خورشیدی ڕووت پۆشی؟ وتی
«ما فعلت ذاك إلّا عبرةً للناظرين»
جانە بەس کە من بە حیلەت لێم بزربوو ناوەکەم زۆر لە مێژە تێدەکۆشم بۆ جەماڵت ڕاوەکەم
«ماسمعتُ من لسان الوصل إلّا لا وَكَم» موددەیێکە وا دەسوتێم خۆ عەزابیش چاوەکەم
«لا يزادُ بَل علی مقدار ذنبِ العاصيين»
تۆ کە سوڵتانی جیهانی والیی تەختی خوتەن لازمە لوتفت ببێ دەرحەق غەریبانی وەتەن
وەعدە دان و بێ وەفایی عارە بۆ وەجهی حەسەن «وعده دادی با من و رفتی چو آهو به چمن
ليتنی كنتُ تراباً ما رأيتُ الواعدين»
«عاجزا» عەشقی عەزیزان گەرچی لۆت بێ فایدەیە سەرفی عومرت کە بە جددی ڕووت بکە ئەو قیبلەیە
نابینی چەند کەس وەکوو من موبتەلای ئەم دەردەیە «وافی» تا ماوە ئومێدی شەهدی وەسلی هەر هەیە
«قاتل اللهُ الرقيب انه من مانعين»

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse