من خۆم زستانم بۆیە خۆش ئەوێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
من خۆم زستانم بۆیە خۆش ئەوێ  (1950) 
by پیرەمێرد
من خۆم زستانم بۆیە خۆش ئەوێ مار و دووپشکی تیا دەرناکەوێ
عاقڵ لە کاری خودا تێماوە مار و دووپشکی بۆچی داناوە
ئەوەی سەیرە مار دووپشک ئەبینێ ورە بەرئەدا دۆش دادەمێنێ
پێچی نامێنێ لێی درێژ ئەبێ لە ترسی دووپشک حۆل و گێژ ئەبێ
دووپشکیش ئەڕوا تا تەوقی سەری پێوەی دا ئیتر ڕۆحی دەرپەڕی
ئەم عەداوەتەی زیندەوەرانە هەمووی بە حوکمی سڕی یەزدانە
سەگ بۆ پشیلە، پشیلە بۆ مشک ئاو بۆ ئاگر و ئاگر پووشی وشک
تانجی بۆ کەروێشک، کەروێشک بۆ بێستان بۆیە ناکۆکن لەگەڵ یەک ئینسان
جووجەڵەیش لەگەڵ کەچەڵە ئەبن بێ مێرات بەگژ یەکدا هەڵئەچن
ئەم تێک هەڵچوونە و شەڕ و هەڵدایە بۆ بێ عیلاقە وەک سینەمایە!
چەند خۆشە هەروا لە دوور بڕوانی نەچیتە ناویان هەتا ئەتوانی
پاڵتۆی قەناعەت بکەی بە بەرتا لێفەی تەمەڵی بدەی بە سەرتا
ئەمما بەشەرتێ خەیاڵ پەروەر بی لە ئەوجی خولیا مورغی تیژپەڕ بی
قەسر و قسور و ئۆتۆمبیلت تەیارە و ئەسپ و تەختی سەر فیلت
هەلا و هەلاوی تەلەفۆنت بێ لە ژن و شەڕاب تازە و کۆنت بێ
ئومی کلسومت بە ڕادیۆ لابێ هیچ پێویستێکی ترت نەمابێ
بەڵام ئەو خەمەت دائیم لە یاد بێ ئاخۆ لە پاش خۆت کێ بە جێت شاد بێ
بەم ئاخەوە بی، هەناسەت سوار بێ ڕۆژی زیندەگیت بە شەوی تار بێ
تا دوکتۆر دێنن ڕۆحت دەرچووبێ هەرچی کرابێ فایدەی نەبووبێ
تابووت بۆت ببێ بە ئۆتۆمبیل کە چوویتە ژێر خاک داماو و زەلیل
لووتت لە بەردی ئەلحەد بکەوێ تێدەگەی جێگای ئەسڵیتە ئەوێ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 550 و 145
1938/02/03

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse