من تەعەججوب دەکەم لە هیممەتی تۆ
Appearance
من تەعەججوب دەکەم لە هیممەتی تۆ | لە جەوانمەردی و فتووەتی تۆ |
لە بوزورگی و بەخشش و کەرەمت | سووڕەتی پاک و حوسنی سیرەتی تۆ |
سامیعەی کەس نییە کە خاڵی بێ | لە سەدایی عەتا و شۆهرەتی تۆ |
فیلمەسەل میسلی خوانی یەغمایە | سوفرەیی بێبەها و میننەتی تۆ |
بۆ دەبێ شاعیرێکی وەک ئێمە | بێبەش و بەهرە بێ لە نیعمەتی تۆ |
من شتێکی وەها تەڵەب ناکەم | خاریجی ئیقتیدار و قودرەتی تۆ |
بارە ئاردێ بە وەزنی شەش پووتی | لە گوڵی خەرمەنی موحیببەتی تۆ |
زۆرە بۆ ئێمە، هیچ کەمی نابێ | وەزن و میقدار و ماڵ و دەوڵەتی تۆ |
شێعری بێ جایزە و سیلە و ئینعام | زۆر بەعیدە لە زات و غیرەتی تۆ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|