مشتە بۆ دۆم و پینەچی دەرزی
Appearance
عەیبە بۆ تۆ کە نەسڵی کوردانی | حورمەتی خاک و باد نازانی |
کاغەزت بێ بە تورکی ئەینووسی | یا زوانی زەبوونی ئێرانی |
کەی عەرەب کاغەزی بە تورکی بوو؟ | یا عەجەم کەی بە ڕەسمی عمرانی؟ |
مشتە بۆ دۆم و پینەچی دەرزی | هەم عەلافیش قەپانی کێشانی |
تۆ ئەبینی خەیات شەش درەمی | وەک مەقەس دابنێ لەسەر ڕانی؟ |
یا فەقێ سوزن و کەفەی کۆپان | یا مەلا وردە پیتی سوڵتانی |
ئەمە هەرکەس خوا لەسەر ئیشی | بە کەرەم ڕەحمی کرد و خولقانی |
قانعا قەت بە خۆت نەبی دڵخۆش | تۆیش یەکێکی لە خزمی کوردانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|