Jump to content

مریشک ئەچێتە جێیە چینەی بێ

From Wikisource
مریشک ئەچێتە جێیە چینەی بێ (1950)
by پیرەمێرد
305520مریشک ئەچێتە جێیە چینەی بێ1950پیرەمێرد
مریشک ئەچێتە جێیە چینەی بێ ناچێتە جێیە کەوا چی نەبێ
ماڵ لێی نەبەخشی کەمتر بەرئەگرێ مێو کە نەیبڕی کەمتر بەر ئەگرێ
ئاو بەری گیرا پەنگ ئەخواتەوە ڕایی بێ ڕێبوار لێی ئەخواتەوە
ئەوەی بە پارە لە خۆی بایی بێ بایییە هەر چەند ملیۆن بایی بێ
زوبان چاک زۆر کەم قۆرتی دێتەبەر زوبانە کە سەر ئەخاتە خەتەر
کەڵەشێر تا کۆڵ بدا بەگیرە فیتنە هەوێنی نۆ قازان شیرە
سۆفی حەرام خۆر وەک کەڵەشێرە بانگت بۆ ئەدا و بە پیسیش فێرە
هێستر کە دایکی لە کەر بەرئەگرێ ڕنەکی ئەکەی گازت لێ ئەگرێ
بە هێستریان گوت باوکی تۆ کێیە وتی ڕەسەنی دایکمم پێیە
خۆزگە ئەو کەسەی بە زۆڵ دەرئەچوو ئەویش وەک هێستر بەری نەئەبوو
پیاوی ساف دەروون کە لە شیر ئەچێ بە گڕێ ئاگر لە پڕ هەڵدەچێ
ئاوی خوڕ هەرچەند کە ئەتترسێنێ هەر ئاوی مەندە پیاو ئەخنکێنێ
ئاو و پیاو، مەند و مۆن بێ بترسە هەر چیت دی ناوی باوکی بپرسە
ئەو ژنەی کە مێرد لای نەنگەویست بوو شەوێ دزی دی، مێرد خۆشەویست بوو

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 608 و 238
1940/09/05


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).