مریشکەکەم
Appearance
| من مریشکم بوو عەزیزم یەک مرێکی بێ نەزیر | پۆپە تاجی پادشایی، یا نیشانی سەر وەزیر |
| نەختێ چاوکز وەک (م...)ی، هەم فیتنەجۆ وەک ئەشقیا | بێ دیان و قەد قەوی و کاکۆڵ سپی هەر وەک (...) |
| وەک مەلا (م...)ای بالک، ساحێبی نوتق و بەیان | وەک (م...) گەیگەچانی بۆ خەیاڵ و فکر و بیر |
| چون ئەوەندە (...) ئەدا من پێی ئەڵێم (...)یە | ڕۆژی دەعوا دەس ئەداتە تۆپزی سەرخرتی قیر |
| بۆ کەڵەشێر دێتە غەمزە، لار و لەنجە و ناز ئەکا | چون ڕەسەن (...)یە هەرگیز ناگرێ ئادابی پیر |
| وەختی گەرما ڕاکشابوو، هەر وەکوو مەئموورەکان | بۆ ئیعاشە زۆر بەفکرە، هەر وەکوو شێخانی ژیر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|