مردن لە داغت دڵ پڕ برینم
Appearance
مردن لە داغت دڵ پڕ برینم | شەوو ڕۆژ دائیم هەر لە گرینم |
بە شەو خەیاڵت کە دێ بە سەرما | بڵێسەی ئاگر وا لە جگەرما |
ئەحواڵی قەبر دێتە بەرچاوم | دەجۆشێ دڵ و جەرگ و هەناوم |
بڵێسە و گڕە و گریەی دەروونم | قرچەی دڵەکەی زار و زەبوونم |
ئاگری عیسیان لە سەرتابەخوار | دەتکێ لە ئەعزام سووتانی یەکجار |
نەماوە سەبر و تاقەت و تابم | غەیری ئازار و دەرد و عەزابم |
بەو حاڵە مەزڵووم شەو دەباتە سەر | بە سەد موشەقەت جەفا و دەردی سەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|