مردن بە عیززەت تەنها جارێکە
Appearance
| مردن بە عیززەت تەنها جارێکە | ژیان بە زیان گران بارێکە |
| نابێ دوژمنی خۆت بە کەم بگری | دەرزی خوێنی ڕەگ بەردا پێی ئەمری |
| تا ترسی مردن نەهاتۆتە پێش | قوربان قوربانە لە ئاقاری پێش |
| لە سەرەمەرگا دێیتە تەنگانە | گیانی فرزەندیش لەلات قەڵغانە |
| زۆر برا هەیە، کە ماڵی بڕا | لەگەڵ برایشا برایی بڕا |
| تا باوک ماوە برا برایە | میرات کەوتە ناو هەراو و هوریایە |
| هەندێ تەماعیان هێندە مەحکەمە | سوێندی درۆیان خوارد لە مەحکەمە |
| حوججەتی حەجە مایەی درۆیان | «حجرالاسود» ڕوی کردە ڕوویان |
| گوناهـ لە پارە بە وەفاترە | تەنها گوناهە هاودەمی قەبرە |
| حاجیەتی بۆ من زۆر کەڵک ئەگرێ | باوەڕ بە سوێندی درۆم ئەکرێ |
| نازانم دنیا داری بێ بەرە | دەورەی ژیانم پێچی مێزەرە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 692
1942/12/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|