ماڵبەشکردن لەگەڵ براکەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ماڵبەشکردن لەگەڵ براکەم  (1953) 
by قانع
برا! وا باوکمان ڕۆیی بە ڕەحمەت چاک نەجاتی بوو لە دەرد و زەحمەت
باوک بۆ هیچ کەس نامێنێ تا سەر کوڕ ئەو کوڕەیە لە کڵ بێتە دەر
مەسەلەی مەشوور: برامان برایی بەڵام بەو شەرتە کیسەمان جیایی
ماڵەکە بەش کەین بێ مەلا و قازی یەک لە یەکتری چاک ببین ڕازی
ئەو هێسرە شێتەی جووتە وەشێنە دابنێ بۆ من هیچ دامەمێنە
ئەو پشیلە جوانەی پڕ خەت و خاڵە چش با بۆ تۆ بێ، ڕەونەقی ماڵە
ئەو جووتە مانگای زل و زۆر خۆرە کە یەکێ شینە و یەکێکیان بۆرە،
بۆ من... دوو مریشک لاری و هێلکەکەر دابنێ بۆ خۆت، بە بێ دەردی سەر
ئەو ماینە پیرەی زین هەڵچراوە مەرحوومی باوکم بۆ منی داناوە
بەشی تۆ لە سەر ئەم ماینە نییە! باوکم فەرموویە خەتای من چییە؟
مس و مەسینەی لە ژەنگا پواو دای بنێ بۆ من، لە ساغ و شکاو
کیتەڵە و گۆزە، دیزە و دەرخۆنە هەمووی بۆ تۆ بێ لە تازە و کۆنە
قەت پارە نادەی بۆ سپی کردن مسگەر ناناسی تا ڕۆژی مردن
زرنگەی مەنجەل و زەحمەتی سینی لە خوام گەرەکە، تۆ قەت نەیبینی
ئەو ئاوە ساردە، لە ئەو جەوەنە دایبنێ بۆ خۆت، هەر پێی پێکەنە
ئەو هیزە ڕۆنەی کوڵک و موودارە دابنێ بۆ من، چارم ناچارە؟
لە دەرگای حەوشە تاوەکوو سەر بان دابنێ بۆ من سەر پاک هۆدەکان
ئەمما لە سەر بان هەتا ئاسمان هەمووی بۆ تۆ بێ، بێ کەسری و نوقسان
هەردووکیان بۆ من، گا سوور و گا ڕەش دوو سەگمان هەیە بۆ تۆ لەجێی بەش
نە کای بۆ بێنە، نە جێی بماڵە هیچ ئەرکیان نییە، ئەو دوو گەماڵە
شەو تا بەیانی بە جووت ئەوەڕن حەلەلیان لێ ئەکەی، سک پیاو ئەدڕن
برا وا ماڵمان تەواوی بەش کرد هەموو بە زیاد و بەشی خۆتت برد
ئەلحەمدوولیللا بەبێ دڵیەشان جیا بووینۆ لە یەک، بە سەهل و ئاسان
هەرچەن مەغدوور بووم، بەشی تۆ زۆرە لە بەر تانەی عام، ڕازیم بەم جۆرە
با خەڵقی نەڵێن: بڕوانە حاڵی تەماعی کردە برای مناڵی!

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse