ماهڕوو دەرکەوت و خورشیدی جیهان کەوتە کزی
Appearance
ماهڕوو دەرکەوت و خورشیدی جیهان کەوتە کزی | شەکەر و هەنگوین لە حەسرەت لێوی دوو لێویان گەزی |
تیغی ئەبرۆی ڕۆستەم و بەهرامی عاجز کردووە | تیری غەمزەی چاوی دی، سەعدی بنی وەقاس بەزی |
کێ بوو وا ئەمشەو جیهان یەکسەر بە ماهی ڕوومەتی | عاسی و مەعسووم هەموو مانەندی کەتان داڕزی |
زوشت و ناشیرینە بۆ پاشای عالەم جەردەیی | تۆ کە سوڵتانی جیهانی حەیفە بۆ تۆ شەودزی |
شەو کە سوڵتانی خەیاڵت هاتە سەر ئیقلیمی دڵ | پاڵەوانی لەشکری بێگانە پشتی دابەزی |
پیاوی چاکی خزمەتی خەڵکی ئەکەی بۆ ئافەرین | تا بڵێی زۆر موکریم و چالاک و چوست و گوربزی |
تا جەوانی و تاقەتت بوو مەیلی دەروێشیت نەبوو | ئێستە وا پیر و لەڕی بۆ زیکر و تاعەت عاجیزی |
وەک پەمۆ بەرگی هەموو عالەم بە خاسییەت بکە | قەتعی ڕێگە و دامەنی خەڵکی مەکە وەک داری زی |
سابیری تاکەی لە نەزم و شاعیری واز نایەنی | ڕووت لە ئاوایی نییە دائیم لە چۆڵ و کەڵبەزی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|