مانگی ڕەشەمێ دووکەڵ دەرناچێ
Appearance
مانگی ڕەشەمێ دووکەڵ دەرناچێ | خاتوو زەمهەریر پرچ هەڵئەپاچێ |
لەقلەق هاتەوە نیشتە سەر هێلکە | مەیدان خاڵی بوو بۆ پەرەسێلکە |
کلکی دووفاقی نموونەی زەیلە | شارەزوور ئەمساڵ لە ڕاوکەر کەیلە |
عەینەمەل دەرکەوت، ساڵی کوللەیە | بەڵام بۆ ئەودیو ئەزمڕ پلەیە!! |
بای بەهار دەشنێ! کۆلارەی دەوێ | بزانین بە پەتی کێ سەردەکەوێ |
کۆلارە ساڵێ نێرە و ساڵێ مێ | ئەمسال برەوی ژنانە کەمێ |
بە هۆ و بە هیوای داری پەڵکەوە | وەک فڕفڕۆکەین بەدەس خەڵکەوە |
بەڵام لە لەشی چالەکە دەچین | هەتا لێمان دەن پێی قەڵەو دەبین |
هێندە کە بڵێی کەمتیار چاکە | قولەپێی دەسمی هێشتا دەنگ ناکا |
بە کەر ناوێرین بە کورتان شێرین | وەک سوورەواڵەین بە خاڵمان فێرین |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 469
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|