مامە خەمە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مامە خەمە  (1950) 
by پیرەمێرد

دووبارە پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بە بۆنەی گرانی شەڕی دووهەمەوە وتووە:

بەهارمان بۆ هات بەڵام بە برسی کەس لە سەیران و شایی نەپرسی
ساڵان هەر باسی گوڵ و گوڵزار بوو نەشئەی نێرگزی دوو دیدەی یار بوو
بانگی بلبل بوو لەسەر چڵی گوڵ تەمی زستانی ئەڕەوان لە دڵ
ئەمساڵ کنگر و گێلاخە باوە چونکە گرانە و مردن لە ناوە
هێشتا زستانە و تازە برینین خاو نەبووینەوە خۆمان ببینین
هەتاوی بەهار بەردی گەرم کرد کاتێکت زانی وتیان فڵان مرد
لەبەر ئەوەیە وەک بێسارانی لەم بەهارەدا بوومە زیندانی
ئەو فەرموویەتی: (نەوبەهار سیان ئەمساڵ وە دیدەم نەوبەهار سیان
نووری بیناییم جە دیدەم جیان بە هیچ ڕەنگدا نمادۆ دیان
هەر هێند مەکنوم چەم وە دینی گوڵ چون غونچەی نەوخێز لەت لەت مەبۆ دڵ
هەر گوڵ نەشتەرێ، هەر سۆسەن خارێ هەر چیمەن زیندان، هەر شەتاو مارێ
دە بەختم بدیە جە تەور شیویان سوپای مەینەتان وەنەم دیویان)
وا بولبل بەسەر گوڵدا ئەخوێنێ نەغمەی زەبووری داود ئەنوێنێ
ئەو بە نەشئەی کەیف، من بە داخەوە ناڵە ناڵمان بێ لە توێی باخەوە
چونکە مەحروومم لە بەهار جارێ سەر دەنێمەوە لە بای موغارێ
بەم هەموو دەردە بە دیدەی نمناک هاکا خەڵتان بووم ڕۆژێک لە ڕووی خاک
ئای بۆ هاودەمێ، هامدەم و یار بێ وەک من خەفەتبار، دڵبریندار بێ
دەستی یەک بگرین ڕوو بکەینە شاخان پێکەوە بگرین هەردووک لە داخان
ئەم خاکەی کەوا لە ڕووی زەمیندا سلێمانییە لە ڕووی نگیندا
تێک هەڵشێواوە بە بای باڵی دێو هەموو لە برسا ڕوو دەکەینە کێو
دەستی دڵسۆزێک دەوایان ناکا وا ئەتلێینەوە لە پەردەی خاکا

مارتی ساڵی ١٩٤٢

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse