مامۆستا گیان تۆ لای من زۆر پیرۆزی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مامۆستا گیان تۆ لای من زۆر پیرۆزی  (1952) 
by فایق زێوەر
مامۆستا گیان تۆ لای من زۆر پیرۆزی تۆ لە باوکم زیاتر بۆ من دڵسۆزی
جوان هەست ئەکەم بە زوبانێکی شیرین پێم ئەبەخشی زانستی خۆت چین بە چین
هێزی دڵ و دماغت هێندە بەرزە وتارەکەم هەستیم دێنێتە لەرزە
تۆ بە بیری ڕووناک ڕێگەی ژیانم ڕۆشن ئەکەی چەوتیم ئەدەی نیشانم
ئاگام لێیە بەباسی کرداری جوان ئەمخەیتە سەر شەقامی ڕاست و ڕەوان
زۆر حەز ئەکەی وەک دانیشتووی ڕۆژئاوا خۆم و هۆزم بەرز بینەوە بێ داوا
لە مەیدانی ژیانا سەربەخۆبین زانا و هوشیار لەگەڵ یەک بێ درۆبین
مامۆستا گیان تۆ پێشەوای جوانانی چرای ڕووناکیی خاکی کوردستانی
لە نیشتمانا سەرکردەی زانستیت بنچینە دانەری قەڵای سەربەستیت
بەڵام سەد ئاخ ئەوەمان ناتەواوە لای کورد هێشتا قەدرت باش نەزانراوە
ئەمجا تۆش گەورەم چونکە ئێجگار ژیری لام وایە لەم حاڵە کەمێ دڵگیری
باوەڕ ناکەم ئەوەش عەزمت بشکێنێ دانا هیچ کاتێک عەزمی نانەوێنێ
ڕۆژێک ئەبێ قەدرت بگرن بە چاوان لەبەر دەمتا بوەستن تیپی لاوان
هەیکەلێکت بۆ بکەن گشتی ئاڵتوون گوڵبارانی بکەن بە شەوقی دەروون
هیوای من و تۆ ئەوسا دێتە مەیدان کوڕنووش بەرن بۆ هەیکەلت پیر و جوان

1947/02/26

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse