مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
Appearance
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم | بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم |
مەکتەبەکەمان بیروونی شارە | هۆدە سارد و سڕ زۆپا بێدارە |
لە نووکی قاچم تا سەر ئەتەزم | هەر وەکوو گونی هەللاج ئەلەرزم |
کەی ئەمە حاڵە؟ کەی ئەمە ژینە؟ | کەی ئەمە ڕەحمە؟ کەی ئەمە دینە؟ |
ئەگەر وەزیری گەورە لە بەغداد | ئەیزانی حاڵت ئەگەیشتە فریاد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|