Jump to content

ماف

From Wikisource
ماف (1966)
by عوسمان عوزێری
302982ماف1966عوسمان عوزێری
ئەی ماف تۆ وشەی سەردەمی گەلی تەرازووی ڕاستی ڕۆژی ئەزەلی
هەوڵت بۆ ئەدەن لە هەموو جیهان کە دەستگیری کەن بە پارە و ژیان
چونکە ئەو گەلەی تۆی تیا بڵاو بێت وشەت لەباتی وشەی سڵاو بێت
ئەو گەلە وەک دار بەرز ئەبێتەوە زۆردار لەناویا جێی نابێتەوە
هەموو بەختیار و دڵ پڕ لە هەستن هەر وشە و ناوی تۆ ئەپەرستن
چونکە ئەگەر تۆ چوویتە هەر جێگا گورگ و مەڕ بەجووت ئەڕۆن لە ڕێگا
چەن هەزار ڕۆڵە بە سەرمایەوە لەبەر ناوی تۆ سەری نایەوە
بەڵام تۆی نەدی قەت بە خۆیەوە ئەوە بوو بە زام لەسەر سۆیەوە
هەروەها گەلی کوردی بەشکراو بێ تۆیە بۆیە کزە و بێ هەناو
چەن ڕۆڵەی جگەرگۆشەی هۆزی کورد لەبەر ناوی تۆ بۆ زیندانیان برد
هەرچەندە ئەیوت ماف لەگەڵ بافتان لە کوێن بۆ فریام، بۆ توونای چەفتان
لە دەنگی زنجیر زیاتر بەولاوە هیچ کەس دیار نەبوو لە هیچ پەناوە
هیچ ماف ئێستا بە دەستی زۆردار گیرۆدەی بەندە نەهاتۆتە دیار
بەڵام هەموومان وەک برووسکە و هەور نرکە و نەعرتەی لێ ئەدەین بە جەور
گەر بە سەربڕین یان قەنارە و بەند تۆ ڕزگار ئەکەین لە ئەڵقەی کەمەند
هەتا لە ئاسۆ مافمان لێ هەڵدێ جووتیار و ڕەنجبەر ڕەنجیان وا ئەچێ
هیچ کات تێر ناخۆن لە بەری خۆکار چونکە چییان کرد فڕاندی زۆردار
ئیتر تا هێزم تیا بێ بێ گەزاف لە دوا هەناسەیش ئەڵێم کوانێ ماف


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).