مار و دووپشک و زەردەواڵە و مێش
Appearance
| مار و دووپشک و زەردەواڵە و مێش | هاوین دەست ئەکەن بە ئازار و ئێش |
| زستانان زۆریان ئەچنە کونەوە | چەندێ لە یەخەی عالەم ئەبنەوە |
| ماری پێدرا و دووپشکی مەلعوون | لە هەر چوار فەسڵا وا پێمان فێر بوون |
| لە پڕ چزەمان لێ هەڵدەستێنن | بە ژانی ژاریان دڵمان یێشێنن |
| با وجوود ئێمە بەوانە فێرین | بە خۆشی خۆشی هەڵیان ئەبژێرین |
| حکوومەت وەک شوان گورگ ئەتەرێنێ | مەڕ دووی ئەکەوێ خۆی واز ناهێنێ |
| وتمان خوێندەوار پارێزگارترە | ئەوی خوێندوویە باڕەی خۆشترە |
| بە حوشتریان وت خوا کوڕی دایتێ | وتی بە من چی، بێ بار نیم ساتێ |
| لەگەڵ ئەم دەردەیش ڕوانیمە دنیا | وەنەبێ ئێمە وابین بە تەنیا |
| دنیا بە جارێ وەها تێک چووە | شێواوە ئەڵێی خومخانەی جووە |
| ئێمە لە گەلێ جێگا چاکترین | قەلەباچکەین بۆ شەیتان شاترین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 889
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|