مار تا زیندووە بە پێچ ئەکشێ
Appearance
| مار تا زیندووە بە پێچ ئەکشێ | سەری پان بۆوە، ڕاست ڕائەکشێ |
| هەیە لە بەدی زۆر قۆرت ئەبینێ | کە دەرفەتێ دێ هەر تێی ئەچێنێ |
| باوکمان بە گەنم بەهەشتی دانا | گەنمە بۆ داو ئەبێ بە دانە |
| ئەڵێن: جەهەننەم لە دەم مارایە | ئاگری گرانی وا لە کارایە |
| پڕ بەردەرگامان ڕازیانەیە | ژانەزگ مشتەی ناو هەمانەیە |
| لایە یاساغە و لایە بەڕەڵڵا | بەرد بەستوویە و سەگ گەماڕۆ ئەدا |
| یەک بە سەد ئەشیا شەن و کەویەتی | مانگانەی میری لە جێی خۆیەتی |
| زۆر مەئموور دەرچوون کەوتنە کاسبی | مەعاش! کە تێرم نەکەی، با نەبی |
| تا ئەمڕۆ ئێمە لە ڕووی جیهان دا | زۆر بەختیار بووین لە گوزەران دا |
| ئێستایش هیوامان وایە لە لای خوا | لەگەڵ چلەدا، چلەی هار بڕوا |
| لە سەر و لە ژێر شکا ئەڵەمان | چارەیان بڕا، کەوتنە «ئەلئەمان» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 697
1943/02/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|