ماران گاز ئەگەر جارێ بڕەخسێ
Appearance
| ماران گاز ئەگەر جارێ بڕەخسێ | لە خشەی مار و مێروو ئەترسێ |
| پیاوی واش هەیە هێندە لاسارە | ناسرەوێ مەگەر لە پای سێدارە |
| وە نەبێ کە مرد لە کۆڵ بێتەوە | ئێلی لە گەڵ خۆی ئەبڕێتەوە |
| یەکێ دێ ڕەنگی باغێ ئەڕێژێ | درەختی هیوا بە ئەرک ئەنێژێ |
| خزمەتی ئەکا هەتا بەر ئەگرێ | لاپلەرەسەنگێ لە پڕ ئەیبڕێ |
| کە دنیا بووە گاڵتەی منداڵان | ماڵی باوانمان ئەڕوا بە تاڵان |
| گەورە و بچووکی خوا خۆی دایناوە | ئێستا وا پارتی و تەحەڕڕوڕ باوە |
| قیبلەی قەدیممان لە دەست دەردێنن | دەرسی شیووعی و ڕووسی ئەخوێنن |
| ئەگەر ئایینی ئیسلامی بگرین | ئەبێ فەلەستین هەموو بۆی بگرین |
| ئەوەی کە پشتی «سەهیۆنی» ئەگرێ | ئەبێ لە خوامان بوێ کە بمرێ |
| خوا کە عێراقی بە ئێمە داوە | چیمانە لە سەر پاسی جرتاوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 922
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|