ماتەمە شیوەن کە ئەی دڵ چاوە ئەمجا بێرە ئێش

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ماتەمە شیوەن کە ئەی دڵ چاوە ئەمجا بێرە ئێش (1969)
by سابیری
306541ماتەمە شیوەن کە ئەی دڵ چاوە ئەمجا بێرە ئێش1969سابیری
ماتەمە، شیوەن کە ئەی دڵ، چاوە ئەمجا بێرە ئێش وا دڵارامم دەکا عەزمی سەفەر ڕێی هاتە پێش
ئەی ڕەفیقان ئیختیاری خۆم نییە کەوتوومە داو تۆ خودا مەنعم مەکەن یارم بەزۆر ئەمکاتە کێش
گەر بزانی حاڵی من مەعلوومە ڕەحمم پێ دەکەی گشت بە بێگانەم ئەزانن ئاشنا و قەوم و خێش
دڵ تەمای وا بوو ئیجازەی ماری زولفی وەرگرێ ناگەهان دووپشکی ئەگریجەی هیلاکی کرد بە نێش
ناری هیجر و سەیلی چاو نەکوژایەوە، نەبڕایەوە خۆ سروشکم وا لە هەر دوو لاوە گۆنای کردە ڕێش
مەنعی چی؟ دەرمانی چی؟ مەعجوونی چی؟ لوقمانی چی؟ قەتعی خوێنی چاوی من ناکا خەنە و تورش و سرێش
بۆ دەوای ئەم دەردە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن وا جنوونم! ئیجتینابم لێ دەکەن سەد قەوم و خێش
پیاوی سست و ترسنۆک ناگاتە مەقسەد سابیری چابوک و ئازا، بەکەیف و مایەشا زوو کەوتە پێش
ئەم سەرئێشەی سابیری لوقمانی عاجیز کردووە پێم ئەڵێن تەوقی سەرت بگرە وەسمە و خەل و سرێش

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse