ماتەمنامە (I)
Appearance
| رەش دەپۆشین، شیوەنە کوردین لە مانگی ماتەمین | ڕۆژی قوڕپێوانە ئەمڕۆ مێزەر و سەرپۆشە شین |
| ساڵ بەساڵ ئەم ماتەمە دەگرین لە بیرمان دەرنەچێ | تا زەمانی تۆڵە دێ ڕۆژێکی وا خوڕەم ئەبین |
| شێخ عەبدولقادر و چەن سەد ڕەئیس و، شێخ سەعید | لەم دەمە بوونە فیدایی نیشتمان و گەل، دینی موبین |
| شێخ عەبدولقادر ئەم زوڵمە گرانەی لێ کرا | دیارە ئەرشەد بوو لە ئەولادانی فەخرولمورسەلین |
| بۆ نەسووتێ دڵ، جگەر بۆچی نەبرژێ وەک کەباب | سەرکز و عاجز خۆمانین، دەردەدار و دڵ حەزین |
| بێ هیوا وو بێ پەناو و بێ بەش و، بێ جێ و ڕێ | گۆشەگیری ناعیلاجین، دوور لە خەڵک و بێکەسین |
| چەن هەزارێکمان بەسێدارە بەناحەق بوون شەهید | سەد هەزار کوژراومان ئێستەش لەسەر ڕوویی زەمین |
| سەد ئەوەندە زوڵم هەبێ، دەردیش هەزاران بێتە پێش | هەر لەسەر ئەم بیرە وو ئەم ڕێگەیە سابیت ئەبین |
| مەرد ئەوە ماڵ و سەر و موڵکی لە ڕێی حەق دابنێ | ئەی ئەسیری هیچە لای عاقڵ بەنامەردانە ژین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|