Jump to content

لە گوێم دێ دەنگی لایلایەی وەتەن، دایک جگەرسووتاو

From Wikisource
لە گوێم دێ دەنگی لایلایەی وەتەن، دایک جگەرسووتاو (1950)
by پیرەمێرد
305992لە گوێم دێ دەنگی لایلایەی وەتەن، دایک جگەرسووتاو1950پیرەمێرد
لە گوێم دێ دەنگی لایلایەی وەتەن، دایک جگەرسووتاو ئەڕێژێنێ بە سەر وێرانەکەی خوێناویا خوێناو
ئەلاوێنێتەوە و ئەگری، سەری شینە لە ماتەمدا شەو و ڕۆژ کۆتەڵی منداڵەکانە وا لەبەردەمدا
ئەڵێ: لەو گەردشەی کوردا، کوڕی چاکم هەبوو کوژران ئەوەش مابوو هەموو مردن، لە برسا بێ کفن نێژران
خودا پاداشی ئەم تەنگانەیەی وا دایەوە و وام دی بەپێی خوی هاتە بەرپێم تاجی گەوهەردارەکەی کوردی
سەلاحەدین جەلالی وای نەبوو تاریخ لەبەرچاوە هەموو پاشای بەبان مردن بە حەسرەت ڕۆژێکی واوە
شەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی مڵکی سلێمانی کەچی میر و گزیری پێ ئەکرد، قەدری وەها زانی
بەدەم ئەم ناڵەوە، دەستی درێژ کرد، خستیە سەر شانم وتی: تۆفیق هاتیتەوە، بۆ باری میحنەت، ئەیزانم
بەڵێ حاڵم پەشێواوە، فڕندە باڵی سووتانووم نەما غەیری کەلاوە، شەو، بناڵێنە لەوێ وەک بووم
وتم: دایە، کە دایکم مرد! نەگریام، چونکە تۆ ماوی ئەگەر ئەولادەکانیشت بکوژرێن، تۆ دەبێ چا بی
قەسەم بەو عەزمی کوردەی شانی «ریچارد»ی بە شیر ڕووشان کڵاوی کورد ئەبێ قووچ بێ کە هات و شانی خۆی جووڵان
شەوێ پیاوێک لە بەفرا ما، نەمرد ئاگرێکی دووری دی لە لای من نائومێدی کفرە، ئەم ئاگرەی دڵم بۆ کێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).