لە گشت لایێکی دونیادا هەرایە
Appearance
| لە گشت لایێکی دونیادا هەرایە | بە وێنەی شینی دەشتی کەربەلایە |
| ئەوەی ئیمڕۆ لە مەیدانا گوڕەی دێ | بە بەرزی تێمەگە چاکی کەوایە |
| هەزاران ئەهلی سەرکردە و بە غیرەت | بە دەنگی ئەهلی چەپڵە موبتەلایە |
| لە هەر شوێنێ ئەبینی شێرێ مەغدوور | لە لانە مرد و مامەڕێوی شایە |
| وەرە بڕوانە کاری چەرخی گەردوون | لە هیچ بارا نەبوو هاتۆتە کایە |
| نەما مایە لەلای هیچ مایەدارێ | کە چی دوو دەس بەتاڵە، هاتە مایە |
| بە هیچ نەوعێ قسەت ناچێتە توربە | بە دەستێ چەپڵە لێدەی دەنگی نایە |
| نەما قەدری قەدرزانێ لە ئارا | ئەگەر زانایە گەر شێخ و مەلایە |
| لە نوێژ و ڕۆژووا سەد بارک اللە | ئەدایان بردە سەر نۆبەی قەزایە |
| وەفا دەرهەق وەفاداران سەوابە | لە حەق سپڵە وەفا عەینی خەتایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|