لە کەسێ بووردی پەشیمان مەبە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە کەسێ بووردی پەشیمان مەبە  (1950) 
by پیرەمێرد
لە کەسێ بووردی پەشیمان مەبە لە خوا لامەدە، بێ ئیمان مەبە
بە هیوا بژیت دڵت خۆش ئەبێ بە نائومێدی ڕەنجت بۆش ئەبێ
کە بە ڕەنجی شان پارەت پەیدا کرد بە فیڕۆی نادەی هەروا دەست و برد
بەڵام لە «ها»یێ بە «هوو»یێ ئەڕوا بەم های و هوویەی ڕەنج ئەچێ بە با
ئەو کەسەی چاوی لە ماڵی خەڵکە بێ بەر و سێبەر وەک داری پەڵکە
قەناعەت ئینسان دەوڵەمەند ئەکا تەماع بەند نابێ، پێ لە بەند ئەکا
کە بە ترس و لەرز ئەیدزی شەوێ ڕۆژ دڵ لە مستی، لێت دەرنەکەوێ
تۆ بزانە ئەگەر ماڵت بدزن چەند پێت ناخۆشە و ئەبی بە دوژمن!
دیارە کە خەڵکیش ماڵی خۆش ئەوێ کە ئەو پەیدای کرد، بەر تۆ ناکەوێ
ئایینی ئیسلام ئەگەر بزانی بە ئاسوودەیی مەردی جیهانی
لەو ڕێیە لادەی شوێن شەیتان کەوی پێت هەڵئەنگوێ، لە پڕ ئەکەوی
هەڵکردی دنیا، دەوران دەورانە لە هەموو لایە هەر شەڕە نانە
ئەگەر بەبێ نان هەڵکردمان ئەبوو کەس بەسەر بەشی کەسا نەدەچوو
بەڵام ئاخ باوکمان کە ئەو گەنمەی خوارد خۆیشی دەرکرا بە هەناسەی سارد
ئێمەش بەو ئیرسە لە دووی نان شەقین شەق تێهەڵدانە و بەدخوڵق و شەقین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 745

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse