لە چاوم دەم بەدەم دێ جۆ بە جۆ فرمێسکی خوێنینم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە چاوم دەم بەدەم دێ جۆ بە جۆ فرمێسکی خوێنینم  (1925) 
by شوکری فەزڵی
لە چاوم دەم بەدەم دێ، جۆ بە جۆ فرمێسکی خوێنینم برینداری خەدەنگی عەشقم و مومکین نییە ژینم
لە من ئێستاکە بێزارە بە کوللی جانی شیرینم «ڕەفیقی کونجی میحنەت عاجزن هەر شەو لە ناڵینم
گورێزانن لەبەر لێشاوی مەوجی ئەشکی خوێنینم»
بە ناری فیرقەتی تۆ جیسم و جان و دڵ کە وا سووتا وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە، فیدات بم، ئەی مەلەک سیما
بە یادی پەرچەم و خاڵی سیاهـ و ڕوومەتت ئێستا «ئەگەرچی ڕۆژ و شەو مەشغووڵی نەغمەی موتریبم ئەمما
لە غەم خاڵی نییە ساتێ دڵەی مەحزوون و غەمگینم»
کە ئەووەڵ من ئەسیرت بووم، بە تەحقیق ئەی سەنەم زانیم بە هیجران دەمکوژی ئاخر نییە ڕەحمت بە شەیداییم
لە سینەمدا ئەوا کەوتۆتە خوێن، زامی دڵم داییم «تەبیب دێنن دەوای دەردم بکا، خۆ من زەدەی دووریم
بەبێ داروویی وەسڵی ئەو نییە ئارام و تەسکینم»
لە فیرقەت قەت نییە عاشق ئەسیری دەرد و میحنەت بێ لە ڕێی پێغەمبەرا مردم ئیتر با وەقتی وەسڵەت بێ
بە جانانم بڵێن تا کەی وەها تەرکی مرووەت بێ «ئەگەر مومکین نییە وەسڵت، لە پاش مردن وەسییەت بێ
لەباتی قەوم و خوێشانم لەسەر مەیتم بکا شینم»
لەبەر دەرگای ئەوا کەوتم، بە ئاهـ و شیوەن و گریان لە ڕۆح ئێستاکە بێزارم، منی بەرهەم زەدەی هیجران
ئەگەر ئەو شۆخە، من بکوژێ بە شمشێری برۆ و موژگان «شەهیدی عەشقم و مەمشۆن و کفنم بۆ مەکەن یاران
گەواهی حەشرە بۆ دەعوای شەهادەت بەرگی خوێنینم»
منی کوشت ئاخر ئەو یارە، بە کەس مومکین نییە چارم لە مانم یەک نەفەس ماوە، نییە ڕەحمێ بە هاوارم
کە دەسپێرن بە خاکی لەحد، یاران جیسمی بیمارم «لە پەردەی تاهری گەر بێ سەدای ئەو عاشقی یارم
ئیتر حاجەت نییە، بێنن مەلا بۆ وەعز و تەڵقینم»
مەکە بێ مەنفەعەت زاری، مەڕێژە قەترەی ئەسرینت کە سستە گەردنی هەممی نیگارت ڕوشتەیی ژینت
شەهیدی تیری موژگانت نیشانەی جیسمی خوێنینت «عەبەس کوردی! مەلائیک دێن ئەپرسن مەزهەب و دینت
کە قادر خۆی ئەزانێ من لەسەر کام مەزهەب و دینم؟»

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse