لە وەسفی جوانیت ئەی یاری دڵدار
Appearance
| لە وەسفی جوانیت ئەی یاری دڵدار | ئەم دوو سێ فەردە ئەڵێم بە یادگار |
| ئەبرۆت بە نەقش سونعی ئیلاهی | کێشراوە وەک تاق ئیقباڵی شاهی |
| چاوت گەلاوێژ پریشکە دێنێ | ڕوومەت ئاوێنە، ئینسان ئەنوێنێ |
| دەم کانی یاقووت، پڕە لە گەوهەر | زوبان شیرینتر لە شەهدو شەکەر |
| دوو زوڵفی ڕەشت هەر وەکوو ڕەشمار | ئاڵاوە لە مل نازگی نازدار |
| گەردی وەک بلوور، مینایی بێگەرد | شیرین و پەسەند وەک ئاڵتونی زەرد |
| زوڵفت وەک کەمەند، نێچیری بەهرام | بۆتە زنجیری دڵەی نابەکام |
| مەمانت نارنج، یا لیمۆی کاڵە | یا خود شەمامە یان پرتەقاڵە |
| گۆنات وەکوو شەمع، منیش پەروانە | بە حوسنت سووتام، جەرگم بریانە |
| سینەت بە وێنەی بەفری تازەو تەڕ | ساف و بێگەردی وەک بەردی مەڕمەڕ |
| نافەت عەترڕێز پڕ موشک و عەنبەر | پڕ لە ڕائیحەو بۆنی موعەتتەر |
| شەرتە مەزڵووم یش لەیلی نازپەروەر! | مەجنونی تۆ بێ تا ڕۆژی مەحشەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|