لە ورشەی پرتەوی ڕووی تۆ سەرم لێ تێک چووە گیانە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە ورشەی پرتەوی ڕووی تۆ سەرم لێ تێک چووە گیانە  (1965) 
by مینە جاف
لە ورشەی پرتەوی ڕووی تۆ سەرم لێ تێک چووە گیانە سەراسیمەم گوڵە کوڵمت وە یا لەعلی بەدخشانە
سیایی پەرچەم و شوعلەی جەمینت دولبەرا دێژی بە بێ ئیشکاڵە ئاوی ژین لە تاریکیی پەنهانە
بلوورە قوببەیی نوورە گەڵا سێپەڕەیی سوورە چییە ئەم گەردنە تو خوا کە وەک ئاوێنە ڕەخشانە
بە نارە سەروی جوێبارە نەیە شمشادی گوڵزارە وە یا باڵایی ڕەعنایە ئەڵێی تووبایی ڕیزوانە
لە سێ چت وام لە حیرەتدا، ئەوەن دشوارە تەحلیلی نزیکە تێک بچێ مێشکم بە لەنجەی بم بە دێوانە
یەکێ ئەبرۆی ڕەشی قوربان کە خۆی مویی هیلالێکە لە لایە ماکینەی بێ تەل لە لایە شیری بوڕانە
ئەویتر سەروی جوێبار و بەری بێ گوڵ بەدەم دوونار ئەفەرموێ کامەیە باڵات لە گەڵ ئەو جووتە مەمکانە
عەزیزم نەوجەوانی تۆ بە خۆت ڕەحمی لە حەق شەرمێ هەزار وەک مینە بەدبەختە بە تیری تۆ پەرێشانە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse