لە هێلانەی دڵ
Appearance
ئەم هەڵبەستە لە کاتی خۆیدا پیرەمێرد بە ناوی بێسارانییەوە بڵاوی کردۆتەوە؛ بەڵام هی خۆیەتی، تەنها دێڕی چوارەم هی مەولەوییە و تێهەڵکێشی کردووە لەگەڵ ئەو دێڕانەی تردا.
| لە هێلانەی دڵ، لە هێلانەی دڵ | ئەگەر جێت تەنگ بێ لە هێلانەی دڵ |
| ئەو لەشە جوانەی نازکتر لە گوڵ | لە ئاهی گەرمی دڵەی پڕ سکڵ |
| تینی بگاتێ، دڵ ئەبێ خەجڵ | دڵیش بەبێ تۆ هەڵکردی موشکڵ |
| کەوابێ بارێ ئەی بەرگوزیدە | بگوێزەرەوە گلێنەی دیدە |
| برژانگەکانم ببێت بە پەرژین | ڕێی گوزەر نادا بە دیدەی بەدبین |
| بە هەر چوار دەورا لە ئاوی دیدەم | جەزیرەیەکت بۆ دێتە بەرهەم |
| لەوێ وەک پەری جەزیرەی واق واق | چونکە تاقانەی دانیشە بە تاق |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|