لە ناو کارخانەی چەرخی ئەفلاکا
Appearance
| لە ناو کارخانەی چەرخی ئەفلاکا | هیچ بەنیادەمێ لەوی تر ناکا |
| هەیە درێژە وەک عووچی عەنەق | هەر لە خۆیەوە دێتە مەحەللەق |
| تاکوو «نەڕناییش» هەوساری ئەکا | دایئەمرکێنێ، نایەڵێ ڕاکا |
| «کوڵەوەیباب»ی وایشمان دێتە ناو | سیفەت و قافیەی وەک یەکە تەواو |
| هەندێکی تریش هەیە جانمە | هەرچی لێی پرسی هەر نازانمە |
| دوو فریشتەی بەرز هارووت و مارووت | خستمانە چاڵی بابل بە جووت جووت |
| بۆن کە ئەمانگوت بە فەڕەنگی بۆن | بەو بۆنەوەیە بە ڕەنگ بوو نە بۆن |
| هی وایشمان هەبوو دەسی ئەوەشاند | لەسەر سەرقاپێ دڵی ئەرەنجاند |
| ئەمانە کامیان وەکوو یەکترین | تا ببنە نائیب لە بەریان مرین |
| دەست لە کاری خوا نەدەین چاکترە | هەر بڵێین بەربووک لە بووک جوانترە |
| ئای بۆ ئەو چاوەی کاڵ دەبێتەوە | بە گریان بەرەو ماڵ ئەبێتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 852
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|