لە ناو ڕەزانا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە ناو ڕەزانا  (1950) 
by پیرەمێرد
لە ناو ڕەزانا، لە ناو ڕەزانا ئەگەڕام بە ناو ڕستی مێوانا
مێوم دی لە توێی شێوەی عوریانا گرژ بووبوو لە ناو گەڵاڕێزانا
وەختی بەوەرزی تەرزی خۆش تەرزی سەری بەرز ئەکرد بە بەرگی سەوزی
هێشووی مرواری گەردنی بەرزی بە بای غروری شۆخی ئەلەرزی
تیفتیفەی ئەدا نمنمەی باران بۆ تامەتامەی گرۆی مەیخواران
گەڵای بۆ خەنەی زوڵفی نازداران ترێکەی ئەبوو بە دیاری یاران
ئێستا بێ بەر و بێ سەر و سامان ڕەنگزەردی وەرەم سەر تا بە دامان
بە شنۆی خەزان وێنەی نەمامان ئەلەرزێتەوە ئامان سەد ئامان
پرسیم: ئەی هەڵەم، دانەت بێ هەڵەم بۆچ زەرد هەڵگەڕای بە دەردی وەرەم؟
شەراب لە میوەی تۆ دێتە بەرهەم ئەبێ بە شفای پەژارە و ئەلەم
توخوا پێم بڵێ، چییە ئەم دەردە؟ ئەم پەشێوییە و ئەم ڕەنگە زەردە؟
ئەم بێڕەنگییە، بەم قەوزەی سەردە؟ ئەم مەلوولییە وەک ئازیز مەردە
وتی: لێم گەڕێ، دەروون لە غەم کەیل منیش وێنەی تۆ کەوتمە سەودای لەیل
عاشق بووم بە ڕووی ئەستێرەی سیوەیل شۆڕی کەوتبووە دڵەکەی پڕ مەیل
پرشنگی جەوری هەڵیقرچاندم سەودای دڵداری جەرگی سووتاندم
دوایی بێ مەیلی خۆی پێ نواندم بای بێ وەفایی هەڵیوەراندم
وەسیەتی من بێ، جوانت خۆش نەوێ کێ دیویە وەفا لای جوان دەست کەوێ
گیرۆدەت ئەکا بە تەنها شەوێ لەپڕ وەک ئاسکی سڵ لێت ئەڕەوێ
ئێستا وەک جوانان ڕۆڵەی زەمانە کەمەندت ئەکەن بە گیانە گیانە
بۆ ئیش پێڵاوت لەسەر چاوانە کە ئیشیان نەما دەردت گرانە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse