Jump to content

لە میوەی وشکی پایز شاهەکەم هۆشت بە پیرۆز بێ

From Wikisource
لە میوەی وشکی پایز شاهەکەم هۆشت بە پیرۆز بێ (1934)
by ناری
309402لە میوەی وشکی پایز شاهەکەم هۆشت بە پیرۆز بێ1934ناری
لەسەر پاکەتەکە ئەمەی نووسیوە:
لە میوەی وشکی پایز شاهەکەم هۆشت بە پیرۆ بێ ئەبێ بەشمان بنێری با بەسەر شانی بەشیرۆ بێ
دەقی نامەکەی:
شتێکی نەفسی خۆتم بۆ بنێرە هەتا بیکەم بە سورمەی دیدە لێرە
وەلەو دەسماڵی پەنجەی پاکی تۆ بێ وەیا پەلکی لە چاکی چاکی تۆ بێ
وەیا گەردێ لە سورمەی خاسی چاوت وەیا عەکسێ حیکایەت کا لە ناوت
وەیا نوقڵێ لە نەقڵی لێوی تۆ کا بەیاناتێ لە میوەی لێوی تۆ کا
وەیا یەک دانە قاوەی پڕ مەزە و تاڵ وەیا یەک دانە سێوی ناسک و ئاڵ
وەیا یەک دانە قەزوانی بە شینی موشابیهـ بێ بە خاڵی تورکی چینی
وەیا یەک دانە کەشکی چاکی کوردی بە لەززەت نادر و مایل بە زەردی
وەیا مسقاڵە میسکێکی خەتا بێ وەیا یەک قەترە عەترێکی دەوا بێ
ئەگەر مومکین نەبوو دەنکێ لەمانە ئەمن ڕازیم بە تۆزێ ڕازیانە
کە دڵ پڕ ئێش و نۆشی دەردی دووریم پەرێشانی فیراق و بێ سەبووریم
هەتاکەی ناریا شۆخی بە پیری لەبەر چی چوو لە دەس، قانونی ژیری


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.